بەرهەمی ئابوری سەربەخۆو هەناردەی نەوت بۆ ئەمه بوو؟

عیماد مەحمود ، ئابوریناس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسی: ڕادەست نەکردنی نەوت، لە ئێستا هەر بۆ ئەم تاڵانیانەیە.

فەرماندەیەکی سەربازی کە ناوی خۆی ناوە جەنراڵ ، لەهەمانکاتدا ئەندامی ماڵباتی یەک لە دوو بنەماڵەکەیە.

لە ساڵی 2014 وە دەستی بەسەر یەک کێڵگەی نەوت دا گرتووە.

ڕۆژانە سەرووی 3000 بەرمیل نەوت بەرهەمی دەهێنێت بۆ خۆی و ڕەوانەی پاڵاوگەیەکی خۆی دەکات و دەیفرۆشێتەوە بەو میللەتە نەگبەتە.. یەک دیناری ناخاتە سەر حسابی حکومەتەکەیان.

تێبینی

هەر سێ کۆمپانیای خورمەڵە، لاناز، کار لە ئێستادا دوو شەفت کار دەکەن بۆ بەتاڵانبردنی نەوت.

لە ئێستادا ڕۆژانە سەروو 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، سەرەڕای نادیاری داهاتی ناوخۆ کە سەروی 350 ملیارە.

ئەم دوو سەرچاوە لێک بدرێتەوە و لە هەموو حاڵەتێکدا سەروو 500 ملیار داهات دەکات.

بە لێدەرکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ کە تەسلیم بە عێراق دەکەنەوە.

کەواتە ئەرکی حکومەتی کاربەڕێکەرە، بەشێک لەو تاڵانکاریە تەرخان بکەن بۆ خستنەگەڕی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان و گێڕانەوەی موچەکانی م 10 , 11 , 12 ساڵی ڕابووردوو .