بەردەوامی شۆڕشی دژ بە ستەم و نادادی لە هەرێمی کوردستان

لە شار و شارۆچکەکانی سنوری سلێمانی مامۆستایانی ناڕازی دژی حکومەتی هەرێم ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

پاش 53 ڕۆژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن و پەککەوتنی کەرتی پەروەردە، جارێکی دیکە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ناڕازی ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

لە شارەکانی سلێمانی، کەلار، قەڵادزێ، ڕانیە، کۆیە، چەمچەماڵ و شارەزور خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە ئەوان دژی ستەم و نادادی شۆڕشیان کردووە.