بێ پارەیی خەڵک و کردنەوەی کەناڵی سەرکردەکانی پارتی

چەندین ساڵە بە هۆی حوکمڕانی بارزانییەکان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، خەڵک تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی بوونەتەوە، موچەی موچەخۆران دابەش ناکرێت، خزمەتگوزارییەکان دەست ناکەون، بازاڕ جوڵەی وەستاوە و بە گشتی بژێوی ژیانی خەڵک بە سەختی بۆیان دابین دەکرێت.

لە ئەنجامی ئەم قەیرانە داراییە دەبینین کە ڕێژەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک دزی و مادە هۆشبەرەکان ڕوویان لە زیادبوون کردووە، هەروەها هەژاری و نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان وایکردووە کە ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانیش زیاد ببێت.

دەسەڵاتدارانی پارتی ئەم دۆخە دەبینن بەڵام وەک بڵێی پەیوەندی بەوانەوە نییە و هەر خەریکی کاروباری خۆیان و حزبەکەیانن.

لە دۆخێکی وەهادا بە فەرمانی مەسعود بارزانی بڕیارە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی عەرەبی بە ناوی ئەلشامس بکرێتەوە کە بارەگاکەی لە هەولێر دەبێت و لە لایەن ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و سەر بە بارەگای بارزانی دەبێت.

لەم ماوەیەشدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاڤا میدیای کردەوە و کوردستان 24 یشی هەیە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە کەناڵی ڕووداوی هەیە بڕیارە دوو کەناڵی عەرەبی و ئینلیزی بکاتەوە.

بەمە دەڵێن سەرکردە و حوکمڕانی؟ خەڵک سفرەیان بەتاڵ بێت و گیرفانیان پارەی تێدا نەبێت بەڵام دەیان کەناڵ و ماڵپەڕ و ئاژانسی هەواڵ لە لایەن سەرکردەکانی پارتییەوە بکرێتەوە!!

تێچووی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان:

کەناڵی زاگرۆس تیڤی : (ساڵانە ٩١١٤٠٠ دۆلار)

کەناڵی رووداو : (ساڵانە ٣٥٩١٦٠٠ دۆلار)

وار تیڤی: (ساڵانە ١٤٤٩٦٠٠ دۆلار)

کورد ماکس: (ساڵانە ٩٥٤٠٠٠ دۆلار)

کۆرەک تیڤی: (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)

ڤین تیڤی: (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)

کەناڵی ٤ : (ساڵانە ٤٣٥٦٠٠ دۆلار)

پەلیستانک تیڤی(ساڵانە ٤٥٩٢٠٠ دۆلار)

وار سپۆرت تیڤی: (ساڵانە ٧٧٧٦٠٠ دۆلار)

کوردستان تیڤی : (ساڵانە ٢٢٦٢٠٠٠ دۆلار)

کورد چەناڵ تیڤی: (سالانە ٤٨٦٠٠٠ دۆلار)

وار سپۆرت تیڤی: (ساڵانە ٧٧٧٦٠٠ دۆلار)

کوردستان ٢٤ : (ساڵانە ٢٢٦٢٠٠٠ دۆلار)

کورد جەناڵ تیڤی: (ساڵانە ٤٨٦٠٠٠ دۆلار)

کورد ماکس پیوپڵ تیڤی: ( ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)

نێت تیڤی: (ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)

دهۆک تیڤی: (ساڵانە ئاشکرا نییە)

قەلا تیڤی : (هیچی دیار نییە)

هەولیر تیڤی: (ساڵانە ٢٥٩٢٠٠ دۆلار)

٤سەم تیڤی: (سالانە٤٨٦٠٠٠ دۆلار)

کۆی سالانەی پارەکان دەکاتە 14.828.400 دۆلار