بێ هیوابوونی پارتی و بەرەی تورکمانی؛ مه‌رسوومی كۆماریی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك دەرکرا

لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق مه‌رسوومی كۆماریی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ركرد.

مەرسوومەکەى سەرۆککۆمارى عێراق بەپشتبەستن بە حوکمەکانى بڕگەى 7 لە مادەى 73ـى دەستوور و بڕگەى یەک لە مادەى 26 لە یاساى پارێزگاکان ژمارە 21ى ساڵى 2008 دەرکراوە”.

شەوى 10ى ئابى 2024 لەشارى بەغداد، بە ئامادەبوونى نۆ ئەندام کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک ئەنجامدرا و لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

دەرکردنی مەرسوومی کۆماریی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك بۆتە هۆی نائومێدبوونی پارتی و بەرەی تورکمانی و ڕاکان جبووری کە دژی ئەو هەڵبژاردنە بوون.