بێ ئەخلاقییەکەی گەیلان حاجی سەعید

گەیلان حاجی سەعید کە تا دوێنی وەک سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان قاچێکی لە کۆنسوڵخانەی ئێران بوو و لە ڕووی هەواڵگرییەوە هاوکاری دامودەزگا ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەی دەکرد تا شوێن پێی لە کەرتی بازرگانیدا بکرێتەوە، ئێستا کە بووەتە سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر و لە پاش هێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسداران زمانی دەرهێناوە و دژی ئێران هەنگاو دەنێت.

گەیلان حاجی سەعید کە دۆسیەی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، ئێستا بووەتە زمانحاڵی دەزگای پاراستن و لە بری ئەوان شەڕی ئێران دەکات. پارتی و بارزانییەکان کە هەولێریان کردووەتە سیخوڕخانەی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا و وڵاتانی تر و ناتوانن ڕوبەڕوی ئێران ببنەوە، دەیانەوێت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی تۆڵەی زەبرە کوشندەکەی سوپای پاسداران بکەنەوە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر ڕایگەیاندووە کە لە بەر کوژرانی پێشڕەو دزەیی بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانییان دەرکردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەناڵی ڕووداو کە لەم ڕۆژانەدا دژی سەرۆکی حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێم چالاکی دەکات ڕایگەیاندووە هێنانی کاڵای ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بەراورد بە پێش هێرشە موشەکییەکە زیادی کردووە.

گەیلانە بێ ئەخلاق و کۆنە سیخوڕ ڕایگەیاندووە کە کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی سڤیل لە لایەن تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان گرنگ نییە و ژووری بازرگانی ناتوانێت بایکۆتی کاڵای ئەو وڵاتە بکات و پرسێکی سیاسییە و دەبێت حکومەتی هەرێم بڕیاری لە سەر بدات.

ئەم هەڵوێستە بێ ئەخلاقانەیە زۆر دەمێکە شکستی بە پارتی و سەرە گەورەکانی هێناوە و ئێستاش گەیلانی پێ زیاتر بچووک دەبێتەوە و هیچ ئامانجێک ناپێکێت.