بێزارم لێت بڕۆ ئیتر نەتبینمەوە
بەرپرسانی حکومەتی عێراق بێزاری خۆیان لە چوونی شاندەکانی حکومەتی هەرێم و پابەندبوونی هەولێر بە بەڵێنەکانی ڕاگەیاندووە.
جوتیار عادل یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە ناتوانین لە ئاست نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بێدەنگ بین.
ئاماژەی بەوەشکرد کە شاندی هەرێم دیسانەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە سەردانی بەغدا دەکات، ئامانجی شاندەکەش هەوڵدان بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بووە.
شاندەکەی هەرێم هەموو ئامادەکارییەکی بۆ چوون بۆ بەغدا کردبوو بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم پەیوەندی بە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی حکومەتی هەرێمەوە کرد و پێیانی ڕاگەیاندبوو پێویست ناکات بێنە بەغدا.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی بەغدا ڕایگەیاندبوو کە بەغدا داوای ڕاپۆرتێکی کردووە و ئێوەش ناردووتانە و پێویست بە قسەی زیاتر ناکات.
پەیامەکەی حکومەتی بەغدا وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە کە ڕایگەیاندبوو بێدەنگ نابین.
پەیامەکەی حکومەتی بەغدا ئەوەیە کە بە حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە چیتان لە دەست دێت بیکەن. پێشتریش بەرپرسانی حکومەتی عێراق چەند جارێک بێزاری خۆیان پیشانداوە لە زۆری ئەو شاندانەی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا دەکەن.
بەغدا ڕایگەیاندووە کە شاندەکانی هەرێم داوای پارە لە بەغدا دەکەن بە بێ ئەوەی هیچ پابەندبوونێکیان هەبێت.
ئامانجی ئەمجارەی شاندەکەی هەرێم ئەوە بووە کە داوای سێ 700 ملیار دینار لە بەغدا بکات، واتە بە قەرز بۆ دابەشکردنی مووچە لە بەغدا پارە وەربگرێت. بەغداش بە ئامانجەکەی زانی و ڕێگریی لە هاتنی ئەو شاندە کرد.
ئەمەش ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێگەی لاوازتر بووە و حکومەتەکە بووەتە سواڵکەر و ڕاستییەکەش ئەوەیە کە گەندەڵی و دزی وایکردووە حکومەتی هەرێم نەتوانێت سێ پارێزگای ئیدارە بدات.