بێتاوانەکان ڕادەستی هەولێر کران/ مەترسیان لەسەرە
دوای ئەوەی دادگای ڕەسافە لە بەغدا بڕیاری ئازادکردن و بێ تاوانی هەردوو تۆمەتبار (محمد نجاة) و(هونەر فخر الدين) کە پێشتر تاوانبار کرابوون بە سوتانی بازارەکانی هەولێر و دهۆک وکەرکوک، بەڵام دادگای ڕەسافە ڕایگەیاند بەڵگەی پێویست نیە، دەسەڵاتی هەولێر و بەرەی تورکمانی دژی بڕیارەکە هاتنەدەنگ، ئێستاش هەردوو کەسەکە ڕادەستی هەولێر کراون، سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاند مەترسی هەیە لەژێر فشار جارێکی تر دان پێدانانیان پێ بنوسرێتەوە و لە دادگای هەولێر سزایان بدات.