بۆ پارتی هێرشی کردە سەر کۆرمۆر؟

تاکە کێڵگە لە ھەرێمی کوردستان کە ھێرشی بەم شێوەیە دەکرێتە سەر کێلگەی کۆرمۆر کە تاکە سەرچاوەی دابینکردنی غازە بۆ ھەرێمی کوردستان و تاکە کێلگەیە کە داھاتەکەی ھەمووی دەچێتە خەزێنەی حکومەتی ھەرێم و تاکە کێلگەیە کە خەلکی کوردستان سوودمەن دەبن لە بەرھەمەکانی.

ئامانجی ئەم ھێرشە بەردەوامانە پەکخستنی پلانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی پەرەپێدانی k250 کە ماوەی دوو سالە ئەم پرۆژەیە بەھۆی ھێرشەکانەوە دوا دەکەوێت، بەتەواو بوونی پرۆژەکە خەلکی کوردستان زیاتر سودمەند دەبن لە بەرھەمەکانی و ھەروەھا رێژەی بەرھەمھێنانی کارەبا زیاد دەکات کە دەبێتە چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا.

بەپێی پیلانی کۆمپانیای سەرکار قۆناغی دووەمی پەرەپێدان لە کێلگەکە دەست پێدەکات تا بەچەند قۆناغێک ئاستی بەرھەمھێنان لە کێلگەکە بگاتە سەرو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لە رۆژێکدا کە دەبێتە سەرچاوەیەکی داھاتی باش بۆ ھەرێمی کوردستان و گەیاندنی عێراق بەگشتی بە قۆناغی اکتفای زاتی بۆ غاز.

غاز لە ھەرێمی کوردستان جیاواز لە نەوت و بە سیاسەتێکی حەکیمانە مامەلەی لەگەل کرا، لە بری ھەناردەکردن بۆ ناوخۆی ھەرێم تەرخان کرا، سەرۆک بافل جەلال تالەبانی بە جورئەت و ئازایەتی خۆی و بە گیانی خۆی ئەم سەروەتە نیشتمانیەی لە تالانفرۆشی و گەندەلی پاراست، داھاتەکەی خستە خزمەتی خەلکی کوردستان لەبری ئەوەی وەک نەوت بچێتە گیرفانی چەند کەسێکی دیاریکراو.

بەزیان گەیاندن بەو کێلگەیە ھەموو خەلکی کوردستان زیانی بەردەکەوێت لە زاخۆ تا گەرمیان چونکە کێلگەکە خراوەتە خزمەتی تەواوی خەلکی کوردستان بێ جیاوازی چ لە رووی غازی مالان یاخود کارەبا یاخود کۆندێسیت.

لە نووسینی بەهجەت ئەحمەد