بۆ وەزیری تەندرووستی دەست لە کار ناکێشێتەوە؟

دابەشنەکردنی مووچە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بووەتە هۆکاری بایکۆت و مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی تەندرووستی. بە هۆی نەبوونی پزیشکەوە لە سەید سادق منداڵێک گیانی لە دەستدا.

منداڵێکی تەمەن دوو مانگ لە سەید سادق پاش تێکچوونی دۆخی تەندرووستی براوەتە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە بەڵام لە بەر بایکۆت و مانگرتنی پزیشکان و فەرمانبەران، پزیشک نەبووە و منداڵەکە گیانی لە دەست داوە.

ئەمە لە هەر وڵاتێکی دیکە بێت وەزیری تەندرووستی وەک لایەنی پەیوەندیدار دەست لە کار دەکێشێتەوە؟ یان دەبێت ڕوبەڕوی سازی یاسایی بکرێتەوە و لێپێچینەوەی لە گەڵدا بکرێت.

ئایا سامان بەرزنجی ویژدانی ڕێگەی پێدەدات لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە؟ ئەمە دۆخی حکومەتدارییە بە تایبەت لە کەرتی تەندرووستیدا؟

لە هەر وڵاتێک ئەگەر دەیان کێشە و قەیرانیش هەبێت، لە بەر گرنگی و هەستیاری، دەبێت کەرتی تەندرووستی لە کار و چالاکییەکانی خۆی بەردەوام بێت. نە حکومەت حکومەتە و نە پزیشکەکانیش وەفایان بەو سوێندەی خۆیان هەیە کە بۆ پاراستنی گیانی خەڵک خواردوویانە.