بۆ هۆشیار زێباری: ئەی دادوەرەکانی هەولێر و دهۆک نابرێنە سەر مەزاری مەلا مستەفا؟

ڕۆژنامەنووسێکی کورد وەڵامی هۆشیار زێباری داوەتەوە کە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چوارەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە بەغدا ڕەخنەی لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق گرتبوو.

مەحمود یاسین وەبیری هۆشیار زێباری هێناوەتەوە کە هەموو ساڵێک دادوەرەکانی هەولێر و دهۆک بە زۆر دەبرێنە سەر مەزاری مەلا مستەفا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دوو پرسیاری لە زێباری کردووە کە بۆ دادوەرەکانی هەولێر و ئەندامانی داواکاری گشتی بەشداری لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ پارتی کردووە؟ هەروەها بۆ هەموو ساڵێک دادوەرەکانی هەولێر و دهۆک بە زۆر دەبرێنە سەر مەزاری مەلا مستەفا بارزانی؟