بۆ میدیا درۆزنەکانی هەرێم: باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر نەکراوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەمجەد ئەمینی تەنیا لای دەزگایەکی ئەمنییەوە بانگکراوە و چەند بابەتێکی لە گەڵدا باس کراوە و بانگکردنەکەش دەستگیری نەبووە و لە ئێستادا ناوبراو وەک پێشتر ئازادە.
لە هەرێمێک کە هەر کەس و خێزانێک میدیایەکی دامەزراندووە، ئاساییە کە لە بەر نەبوونی کاری پیشەیی و زانستیانە، پەنا بۆ درۆ و چەواشەکاری و پیلانگێڕی ببرێت.