بۆ حکومەتی هەرێم ژانی کردووە؟

پەرلەمانتارێکی پێشووی کورد لە بەغدا ئاشکرای کردووە کە هۆکاری دەرکردنی بەیاننامە توندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ پێشوازییە گەرمەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوێنەرانی مامۆستانی ناڕازی دەگەڕێتەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و مافی خۆیە لە گەڵ هەر کەس و لایەنێک کۆببێتەوە، لە بەسرە بێت یان سلێمانی یان ئەنبار.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم پاش بەڵێنەکەی سودانی بۆ جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە کێشە سیاسییەکان هەستی بە مەترسی کردووە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاندووە کە سودانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی داوە و لە هەرێمی کوردستانیش خەڵک پشتیوانی دەکات بەڵام بەیاننامەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێم مەیلی جیاکاری هەیە.