بۆ ئاگاداری مەسعود بارزانی

هەر هەنگاوێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکان، بنکە و بارەگا و کەسانی سەر بە ئیسرائیل لە هەولێر و هەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی بارزانییەکان بە تایبەت مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لێدەکەوتەوە.

پرسی پەیوەندییەکانی بارزانییەکان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری مۆساد لە ڕابردووەوە تا ئێستا سەلمێندراوە و ڕەنگە پێویستی بە بەڵگەیەکی ئەوتۆ نەبێت. بارزانییەکان و حکومەتەکەیان بۆ دابینکردنی دەرفەتی چالاکییەکانی مۆساد لە هەولێر و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان، موڵەتی چالاکییان بە چەندین ناوەند بە پاساوی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بە ناوی جووەکانەوە داوە، ئەو ناوەندانە ئازادانە لە هەرێم و بە تایبەت لە شاری هەولێر بانگەشە و ڕێکلام بۆ چالاکییەکانی خۆیان کە هەمان بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلە دەکەن.

زیاتر لەمەش، کۆمپانیاکان و کەسانی سەر بە ئیسرائیل بە پاساوی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان چالاکی دەکەن. بە بودجەی بارزانییەکان کتێبەکانی جووەکان و ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە و بە ژمارەیەکی زۆر بڵاو دەکرێتەوە.

هەر هەنگاوێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی بەرژەوەندییەکان و کەسانی سەر بە ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە شاری هەولێر کاردانەوەی توندی بارزانییەکانی بە دواوە دەبوو. پێویستە لێدوانە هەمیشەییەکەی مەسعود بارزانی وەبیربێنینەوە کە باسی لەوە دەکرد ئەگەر بنکە و ناوەندی سەر بە ئیسرائیل لە هەولێر و هەرێمی کوردستان بوونی دەبوو، ئێران توانای لێدان و کردنە ئامانجی نەدەبوو.

ئێستا بۆ مەسعود بارزانی، بارزانییەکان و بەرپرسانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕوون و ئاشکرا بووە کە ئەگەر قسەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بێت ئێران و ئێرانی ترسیان لە هیچ شتێک نییە، وەک چۆن بۆ یەکەم جار لە پاش شەڕی دووەمی جیهانی بە شێوازی ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئێستاش بە هۆی لاوازبوون و بەکرێگیراویی وڵاتانی عەرەبی، ئێران و سوپای پاسدارانن کە بەم هاوکێشەیە ئیسرائیلیان تووشی شکست کردووە.

لە ئێستادا بارزانی و پارتەکەی بەو ڕاستییە گەیشتوون کە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل نەک تەنیا لە هەولێر بەڵکوو لە ناو دڵی تەلاڤیو دەبنە ئامانجی درۆن و مووشەکە پێشکەوتووەکانی ئێران.