بڵێسە جەبار فەرمان: کوردستان شوێنی مافیاکانە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە لە هەرێم تەنیا بۆ مافیاکانە.

بڵێسە جەبار فەرمان لە نووسینێکدا بە توندی ڕەخنەی لە دۆخی هەرێمی کوردستان گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەمە ڕاستی هەرێم و حکومڕانییە شکستخواردووەکەیە لە سایەی بەناو دەوڵەتدارە لووت بەرز و بێئاگاکان لە دۆخی هاووڵاتیان و سەرقاڵبوونیان بە ئەسپ و مەزرەعەکانیانەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نان، ئازادی و ژیانێکی شکۆمەنداکە لە هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ مافیاکانە و خەڵک دوو مانگ بۆ مووچە چاوەڕێی ڕەحمەتی دەوڵەتمەدارە لەخۆباییەکانە.