بڕیارەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ داخستنی پاڵاوگەکان هەر قسە بوو

سوبحان محەمەد، چالاكوان لە بواری ژینگە وتی، ئەو بڕیارەی پارێزگاری هەولێر بە كردەیی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی: دڵنیاین كە وروژاندنی ئەم بابەتەی داخستنی پاڵاوگەکان لەم كاتەدا بۆ موزایەدەی هەڵبژاردنە و بە پاڵپشتی بەرپرسانی باڵا ڕێگە نادرێت ئەو داهاتە زەبەلاحەی دەستیان دەكەوێت وشك بكرێت بۆیە بڕیارەكە تەنها لەچوارچێوەی قسەدا ماوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر بەرپرسانی هەولێر مەبەستیان بووایە بەداخستنی پاڵاوگەكان دەبوو 10 ساڵ پێش ئێستا رێگەیان نەدایە بەكردنەوەی ئەو پاڵاوگە نایاساییانە. نەک ئێستا دوای دەرچوونی بڕیارەکەش هیچ پاڵاوگەیەک دانەخراوە.