بڕیارەکەی ئازاد حەمەدئەمین شەرعییەتی نییە

نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کە شەرعییەتی نەماوە و کەسێکی ماوە بە سەرچووە، ڕایگەیاندووە کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە سەر کارەکەی لادراوە و بۆی نییە بە ناوی سەندیکاوە لێدوان بدات.

ئازاد حەمەدئەمین وەک چۆن کە کاروان ئەنوەر باسی کردووە، نە حاکمە، نە ئازادە و نە رۆژنامەنووسە، ئەو کۆیلەیەکی بنەماڵەی بارزانییە کە بە قسەی ئەوان هەنگاو دەنێت و هیچ کات وەک سەندیکا بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان نەکردووە.

ئەو کە وەک نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان خۆی دەناسێنێت، تا ئێستا هیچ بەرگرییەکی لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی کوردستان نەکردووە کە بە بێ هیچ تاوانێک و تەنیا بە هۆی ڕەخنەیان لە دەسەڵاتەکەی پارتی و بارزانی خراونەتە زیندانەوە، کەسانی وەک گۆهدار زێباری، شێروان شێروانی و هتد. بەڵام لە سەر جەمال عەبدوڵڵای کۆنە پاراستن و شەڕفرۆش و جەقۆکێش و جنێوفرۆش ئاوا دوژمنایەتی لە گەڵ سلێمانی و ڕۆژنامەنووسەکانیدا دەکات.

کۆیلەکەی بنەماڵەی بارزانی لە ڕووی یاساییەوە شەرعییەتی نەماوە کە بتوانێت کەسێک دوور بخاتەوە. کاروان ئەنوەر کەسێکی خەمخۆر و داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنووسانە و بە بڕیاری بەکرێگیراوێکی پارتی دوور ناخرێتەوە و پشتگیری و پشتیوانی زۆربەی ڕۆژنامەنووسانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجەی هەیە، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بە ئازادی دەژین و بۆ چەند سەد دینارێک خۆیان بە بارزانییەکان و پارتی نەفرۆشتووە.