بودجەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە بە درۆ دەرچوو
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وەڵامی مەسرور بارزانی و تیمەکەیی لە حکومەتی هەرێم داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە نەک 319 ملیار دینار، بەڵکوو لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا 19 ملیار دیناریش بۆ هەڵەبجە خەرجنەکراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئەو پارەیەی بۆ هەڵەبجە تەرخانکردووە، بۆ کۆبوونەوەیەکی کابینەکەی ناهێنێتە هەڵەبجە تا وەک ڕێزلێنانێک باسی ئەو پارە و گرنگیدانەی بەم پارێزگایە بکرێت.
کاوە عەلی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەت ئەو پارەی تەرخان کردووە و ئێمەش پرۆژەکانمان جێبەجێ نەکردووە با لێپرسینەوەمان لێبکات.
درۆکەی تیمەکەی مەسرور بارزانی سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە بە تەواوی ئاشکرا بووە و ئەوەشی سەلماندووە هەمووی ئەوانەی وەک دەسکەوتی چوار ساڵەی ناوبراو بڵاو بووەتەوە و لە میدیاکانەوە شانازیی پێوە دەکەن، تەنیا پڕوپاگەندە و بانگەشەیە و نەبووەتە کردار و ڕاست نییە.