بنەماڵەیەک کە هیچیان بۆ ئەم کوردستانە نەکردووە
بنەماڵەی بارزانی لە مێژووی درووستبوونیان تا ئەمڕۆ تەنانەت ناوی کوردایەتیشیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێناوە. ئەوان هیچ کات مەبەستیان نەبووە کە خزمەتی کورد و کوردستان بکەن. لە هەر شۆڕشێکدا کە کورد کردوویەتی، ئەوان دەستبەرداری شۆڕش بوون و هەڵهاتوون. هەر لە شۆڕشی مەهاباد و ئەیلول و بە جێهێشتنی شەنگال و تەنانەت لە کاتی پەلاماردانی داعش بۆ مەخمور و هەولێر، سواری فڕۆکە بوون و هەولێریشیان بە جێهێشت.
بنەماڵەی بارزانی کە خۆیان مامۆستای هەڵهاتن و جێهێشتنی کوردستانن، بەردەوام کوڕی خەڵکیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان بە کوشت داوە، ئەوان بۆ بە دەست هێنانی پلە و پۆستی سیاسی و لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان خەڵک بەکار دێنن.
ئەوان تەنانەت قووتی خەڵکیان تاڵان کردووە و ڕێگری لە هەر ناڕەزایەتییەک دەکەن دژی ئەم زوڵم و ستەمەی خۆیان.
بنەماڵەی بارزانی چارەکە مووچە بە خەڵک دەدەن و بچووکترین مافی هاووڵاتیان پێشێل دەکەن و لە ناو هەولێر ناهێڵن دەنگی ناڕەزایەتی هەبێت و هەڕەشە لە خەڵک دەکەن.
ئەوان دەستیان بە سەر داهاتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و وەک مشەخۆرێک لە سەر ئەم داهاتە دەژین و هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بوونەتە گەورە دەوڵەمەند و خاوەن موڵک و پارە و بازرگانی لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا.
ئەوەی کە لە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەبینرێت بەڵگەی شکستی دەسەڵاتی ئەوانە لە هەرێمی کوردستان. خۆیان دەوڵەمەند و خەڵکیشیان هەژار کردووە. ئەزموونە مێژووییەکانیش ئەوەیان سەلماندووە کە دۆخی وەها تا سەر نابێت. نموونەی نزیکی ئەمە لە عێراقدا بینراوە.