بزانە پارتی چۆن پارەی ئەم خەڵکە تاڵان دەکات؟

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گەندەڵییەکی نوێی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد.

عەلی حەمەساڵح ئاشکرای کردووە کە ئەمساڵ دوو خانوو بە بەهای یەک ملیار و 285 ملیۆن دینار بۆ عەبدولخالەق باپیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراون و بڕی 160 ملیۆن دیناریش بۆ نۆژەنکردەوەیان خەرج کراوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر بە بەهای 21 دەفتەری بۆ ئەو بەرپرسەی پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە کڕدراوە.

عەبدولخالەق باپیری ماوەی شەش مانگە لە لایەن پارتییەوە بووەتە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە شوێنی سەربەست لەزگین.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەی خەڵک نادرێت و بێکاری و هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان پەرەیان سەندووە.