بزانە نەوەی نوێ چۆن وەڵامی سەعید سەحافی کوردیی داوەتەوە؟

یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتە کەمتەرخەمەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەتوانین چوار ساڵی ڕابردوو بە چوار ساڵ خۆڕاگری لە سەر مووچە ناو ببەین و لە سەر مووچەش لە گەڵ بەغدا ڕێکەوتن کراوە.

لە وەڵامی ئەم لێدوانەی پێشەوا هەورامانی کە بە سەعید سەحافی کوردی یان سەحە کوردە ناسراوە، هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی کە دیسانەوە دەڵێین ئەم حکومەت و دەسەڵاتە دزە و داهاتی هەرێم دیار نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سایەی ئەم دەسەڵاتە درۆ جێگای ڕاستیی گرتووەتەوە و دزیکردن بووەتە دەستپاکی و ساڵ کراوەتە نۆ مانگ و کارەبای یەک کاتژمێری بە 24 کاتژمێری بە خەڵک دەفرۆشنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەدان هەزار خێزان نەوتیان وەرنەگرتووە، باج و سەرانە وەرگرتن لە خەڵک شەش هێندە زیادیکردووە و ئەمەش بە ناوی خزمەت بە خەڵک دەفرۆشنەوە.