بزانە لە هەولێر چی بۆ کوڕە بەرپرسێک کراوە؟

دیسانەوە هەولێر و بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی گشتی لە لایەن دەسەڵاتدارانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە بووەتە جێی سرنجی خەڵک.

لە شاری هەولێر و لە لایەن کوڕە بەرپرسێکەوە کارگەیەکی درووستکردنی جلوبەرگی سەربازی کراوەتەوە، جلەکانیش لە دەرەوەی وڵات درووست دەکرێن و مەبەست تەنیا پارە کۆکردنەوەیە لە بودجەی گشتی.

ئەو کارگە لە لایەن کوڕی بەرپرسێکی سەربازییەوە کراوەتەوە و تەنیا بۆ وەرگرتنی گرێبەستە گەورەکانە کە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێندرێن.

دەوترێت ئامانجێکی دیکەی کردنەوەی ئەم کارگەیە، وەرگرتنی ڕوبەرێکی زۆری زەوییە.