بزانە سەحە کوردە چی بە حکومەتی عێراق دەڵێت؟

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیسانەوە هەڕەشە بێ بنەماکانی لە حکومەتی بەغدا دووبارە کردەوە.

پێشەوا هەورامانی یان سەعید سەحاف کوردی کە بە سەحە کوردە ناسراوە، هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە لە پاش پشووەکانی سەری ساڵ هەولێر مامەڵەی لە گەڵ بەغدا دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم بزانێت نیازپاکی بەرامبەر بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە نییە، مامەڵەی ڕادەگرێت و لە شوێنێکدا پەیوەندییەکان ڕادەگرێت.

ڕاشیگەیاندووە کە فشار لە سەر خەڵک و مووچەخۆرانە و ئەوەش لە لایەن بەغداوە درووست کراوە.

سەحە کوردە ئەوەی باس نەکردووە کە ساڵانێکە حکومەتە خۆماڵییەکە بە هۆی دزی و گەندەڵی بەرپرسانەوە لە ڕووی ئابوری و داراییەوە شکستی هێناوە و ئێستا بە مایەپووچی ڕووی لە بەغدا کردووە و سواڵە مووچە دەکات.