بزانە سەحە کوردە چۆن خەمی تورکیا دەخوات؟

یەکێک لە دەبڵ وتەبێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە سەر تەقینەوەکەی ئەنکەرە بڵاو کردەوە.

پێشەوا هەورامانی کە لای خەڵکی کوردستان بە سەعید سەحاف کوردی یان سەحە کوردە ناسراوە، سەرکۆنەی تەقینەوەکەی ئەنکەرەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم ئامادەی هاوکاری و هەماهەنگییە لە گەڵ حکومەتی تورکیا بۆ ڕێگری لە تیرۆر و بیری تیرۆریستی و چالاکییە تیرۆریستییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژانە بەردەوامە لە هێرش و کردەوە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی کوردستان و تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ترسی ئەردۆغان و هاکان فیدان لە بەرامبەر ئەو هێرش و دەسدرێژییانە فزەیان لێنەهاتووە.