برایەکی مەسعود حەیدەر لە بەر پارتیبوون حاشای لێدەکات
مەسعود حەیدەر پێشتر پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغدا بوو کە بە هۆی هەندێک دۆسیەوە بە ناچارە بووە پارتی و ئێستا لە سەر پشکی ئەو حیزبەش بووەتە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەبو هارون برای مەسعود حەیدەر لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەداخەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە تۆ لە دایک بوویت، بەداخەوە بۆ ئەوەی کە بوویت بە کەسێکی خیانەتکار و خێزانەکەشمان بە بۆنەی تۆوە عەیبداری لای خەڵک بووە.
ئەو ڕایگەیاندووە کە لە پێناو چیدا ئەم هەموو سووکایەتییە بە ئێمە و بنەماڵەی ئێمە بکرێت، ئێمە کەی شایانی ئەوەین؟
ئەبو هارون ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە کاتێک مەسعود حەیدەر گۆڕان بووە چۆن زیاتر لە 14 هەزار کەس دەنگیان بەو داوە بەڵام متمانەکەی دۆڕاند و بوو بە بەکرێگیراو.