بایکۆت بەردەوام دەبێت

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە بایکۆت بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی کاتێک و ساڵێکی دیکە بایکۆت نەکەنەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیدا هاتووە کە بە هیچ شێوەیەک سازش لە سەر ماف و داواکارییەکان ناکرێت و تا چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسی مووچە درێژە بە ناڕەزایەتی و بایکۆت دەدرێت.

لەو ڕاگەێندراوەدا چەندین داواکاری وەک دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان و دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ خراوەتەڕوو.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە یەک شەممەی داهاتوو ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خۆیان دەبەنە بەغدا.