بایکۆت بۆ خەڵک و وەبەرهێنان لە ئێران بۆ ماڵباتی بارزانی

ماڵباتی بارزانی لە کاتێکدا بانگەشەی بایکۆتی کاڵای ئێرانی دەکەن و داوا لە خەڵک دەکەن کە کاڵای ئێرانی نەکڕن و بۆشاییەکەی بە کاڵای تورکی پڕ بکەنەوە کە خۆیان لە ئێران بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە.

زانیارییە پشتڕاستکراوەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی و ماڵباتی بارزانی بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانیان لە ئێران کردووە و لە نزیک شاری سەقز کارگەی ئاردیان هەیە.

لە نزیک شاری سەقز گەورەترین کارگەی ئارد و سایلۆی بارزانییەکان هەیە کە 120 دۆنمە و جگە لەمەش چەندین پرۆژەی تریان هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی و بارزانییەکان بە ناو دوژمنایەتی ئێران دەکەن و لە ڕاستیدا بۆ خزمەتکردنە بە ئابوری تورکیا و ئەردۆغان.