بایکۆتی مامۆستایان گەیشتە هەولێری دوبەی

لەکاتێکدا دەسەڵاتی بارزانییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە هەولێر وەک دوبەی دەبێت لە ڕووی گەشە و ئاوەدانی و پێشکەوتنەوە، بەو هەموو کەشە ئەمنییەی پارتی و دامودەزگاکانی بە سەر خەڵکدا سەپاندوویانە، مامۆستایانی شارەکە ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژی یەکشەمەوە بایکۆت لە سەرجەم خوێندنگەکاندا جێبەجێ دەکەن.

مامۆستایانی ناڕازی هەولێر ڕایانگەیاندووە کە لە یەکشەمەوە بایکۆتی سەرتاسەری پرۆسەی خوێندن ڕادەگەێنن تا ئەو کاتەی حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێم مووچەی ئەم مانگە دابەش دەکات و کێشەی مووچە بۆ مانگەکانی داهاتووش چارەسەر دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندین مانگە لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە مانگرتنی مامۆستایانە و تا ئێستا دەرگای خوێندنگەکان نەکراوەتەوە.