بایکۆتی سەرتاسەری دەستپێدەکات

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایگەیاند، یەکشەممە بایکۆت دەستپێدەکات، نەوەکو تەنیا مامۆستایان، بەڵکو زۆرینەی فەرمانبەرانی سنوورەکە بایکۆت دەکەن".

 

دەشڵێت: “مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 چارەنووسی نادیارە، مامۆستا و فەرمانبەرانیش بارگرانیی زۆریان لەسەرشانە، بۆیە بایکۆت دەکرێت”.

بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی دامەزراو، نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆببنەوەو بە ئەگەری زۆرەوە لە کۆبوونەوەکە بڕیاری بایکۆت و خۆپیشاندان دەدرێت”.