بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی، مەسرور بارزانی نابێتەوە بە مودیرعامیش

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یەکێتی زۆر لەمێژە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بدزێتەوە، هاوكات سوێند دەخوات و دەڵێت، "به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی، مەسرور بارزانی نابێتەوە بە مودیرعامیش".

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، “یه‌كێتی ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه‌كان هێشتا ده‌ستیان به‌ هیچ نه‌كردوه‌”.

به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی نابێته‌ مودیر عامیش كاك مه‌سرور

له‌باره‌ی جارێكی دیكه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، وتی، “من پرسیارم هه‌یه‌ چۆن ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت؟ 50+1 نه‌ما، 11 به‌هیچ نه‌ما” دواتر سوێندی خوارد و وتی، “به‌بێ ئۆكه‌ی یه‌كێتی نابێته‌ مودیر عامیش كاك مه‌سرور”، ئه‌و په‌یامه‌شی دوجار به‌پێكه‌نینه‌وه‌ دوباره‌ كرده‌وه‌ و دواتر رۆژنامه‌نوسانی به‌جێهێشت.

له‌ گه‌رمه‌ی ساڵیادی 31ی ئاب، به‌یاننامه‌ی توندیان له‌ دژی یه‌كتر ده‌ركرد.

په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌ئێستادا له‌ دۆخی “نه‌ شه‌ڕ و نه‌ ئاشتیدایه‌” له‌ماوه‌ی رابردو له‌ گه‌رمه‌ی ساڵیادی 31ی ئاب، به‌یاننامه‌ی توندیان له‌ دژی یه‌كتر ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نزیكده‌بێته‌وه‌ و پێده‌چێت له‌ میدیاكانه‌وه‌ی په‌یامی توندتر ئاڕاسته‌ی یه‌كتر بكه‌ن.