بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی لە پارتی و مەسرور بارزانی کردووە
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بۆ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە . پەیامەکەش لە سەر کۆی کێشەکانی نێوان هەر دوو حیزب بە تایبەت ڤیتۆی مەسرور بارزانی لە سەر پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەر بە یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بووە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بۆ مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە ئەگەر کۆی کێشەکان چارەسەر نەکرێن چاوەڕێی هەڵوێستی یەکێتی بن و یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری قورس بدات و ئەگەری کشانەوە لە حکومەتیش لە ئارادایە.
سەرۆکی یەکێتی لەوە نیگەرانە کە پارتی و بە تایبەت مەسرور بارزانی بە ئەنقەست درێژە بە سیاسەتی دژایەتی ئەم حیزبە دەدەن و لە هیچ پرس و دۆسیەیەکدا ئامادەی ڕێکەوتن نین.