بافڵ تاڵەبانی لە سەدا سەد پێچەوانەی مەسعود بارزانی لێدوانیدا

سەرۆکی پارتی کە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرووە، ئێستا کە دەزانێت دۆخەکە لە زیانی خۆی و حیزبەکەیدایە، بەرە بەرە پاشگەز دەبێتەوە و بۆچوونێکی دیکەی هەیە.

مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق بە ڕاشکاوانە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی کرد و ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکان چەند مانگێک دوا بخرێت لەوە باشترە کە بە کوموکەڕییەوە بەڕێوە بچێت.

هاوکات لە گەڵ ئەم لێدوانەی مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانییەوە ڕایگەیاند کە حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردن زۆر ئامادەیە و دەبێت ئەم پرۆسەیە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت.