بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە پارتی کرد

لە کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو شاندی پارتی و یەکێتی لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە پارتی کردووە و ناڕاستەوخۆ ئەو هەڕەشەیە ئاراستەی مەسرور بارزانی کراوە.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە شاندەکەی پارتیی ڕاگەیاندووە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆست و ئیمتیازاتەکاندا قبووڵ ناکات و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکشێتەوە و لە سلێمانی وەزارەتی پێشمەرگەی سنوری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی چالاک دەبێتەوە.

سەرۆکی یەکێتی هەروەها بە شاندەکەی پارتیی ڕاگەیاندووە کە تا کێشەی 11 کورسییەکەی کەمینەکان چارەسەر نەکرێت موڵەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە سنورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی نادات.

هەروەها ناوبراو سەبارەت بە هەر پلانێکی پارتی بۆ دژایەتی یەکێتی لە کەرکوک بە توندی هۆشداریی داوە و کەرکوکی بۆ یەکێتی بە هێڵی سور ناو بردووە.