بافڵ تاڵەبانی شکستی حکومڕانی کوردیی ڕاگەیاند

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی کە حکومڕانی و دەسەڵاتی کوردی شکستی هێناوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند کە کورد 30 ساڵە حکومەتی هەیە و پارەیەکی زۆری لە بەردەستدا بووە بەڵام کوردستان پڕە لە کێشە و قەیران.

ئاماژەی بەوەشکرد کە هێشتا لە کوردستان ئاو و کارەبا بۆ خەڵک نییە.

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە بە هۆی ئەم هەموو کێشە و قەیرانەوە گەنجانی کورد بەرەو وڵاتانی دەرەوە کۆچ دەکەن.

ڕاشیگەیاند کە خەڵک بە بۆنەی ئەم دۆخەوە دەنگمان پێنادەن.