بافڵ تاڵەبانی: زابخودێ بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەی دەكەینە محافزی بارزان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند: زابخودێ بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەی دەكەینە محافزی بارزان.”

وتیشی: ئێستا یەكێتی هیچ كێشەیەكی ناوخۆیی نیە و خاوەن یەكدەنگ و یەك بڕیارن و خەبات بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان دەكەن، ئەوانەشی كە لە یەكێتی جیابونەوە دۆڕاندیان.

ڕاشیگەیاند: یەكێتی هەر قسەیەكی كرد جێبەجێی دەكات، زابخودێ بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەی دەكەینە محافزی بارزان، كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین و دەیڕوخێنین”.

زیاتر وتی: داوا لە كاك مەسرور دەكەم ئەكەر پێیدەكرێت با وەكو ئەمریكا و بریتانیا دیبەیت ئەنجامبدەین لەكام كەناڵ و ڕۆژنامە كە پێی خۆشە، پێشنیاری ئەوەش دەكەم عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی و كاك شامسمارەكە (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆك نەوەی بەشداری دیبەیتەكە بكەن”.

ئاشکراشی کرد: هۆكاری دواكەوتنی موچە ئەوەیە دەسەڵاتی خۆسەپێنە دەیەوێت موچە لە بانكەكانی ئەوانەوە بدرێت، بۆیە با وەزیری ناوخۆ و شارەوانی موچەكەیان لە هەژماری من وەربگرن.