بافڵ تاڵەبانی جارێکی دیکە لە بەغداوە دژایەتی پارتی دەکات
لە کۆتا سەردانیدا بۆ بەغدا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشنیارێکی نوێی بۆ پرۆژە یاسای نەوت و غازی عێراق خستووەتەڕوو کە بڕیارە لە چوارچێوەی ڕەشنووسی ئەو یاسایە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
پێشنیارەکەی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە کە لە یاسای نەوت و غازی عێراقدا، نەوت و غازی سنوری دەسەڵاتی ئەم حیزبە بە پاکێجی سەربەخۆ مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت و جیاواز بێت لە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان.
پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش دژی پێشنیارەکەی سەرۆکی یەکێتی وەستاوەتەوە و لە دوایین سەردانی شاندی ئەو حیزبە بۆ بەغدا ئەم بابەتە باس کراوە.