بافڵ تاڵەبانی بۆ چەککردنی کۆمەڵە دڵنیایی دەداتە ئێران

بڕیارە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی تاران بکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران بە تایبەت کاربەدەستانی ئەمنی و سەربازی کۆببێتەوە.

سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی ئەگەرچی ئامانجی سیاسیشی هەیە بەڵام لە سەروی ئامانجەکانیدا دڵنیاییدانە بە بەپرسانی ئەو وڵاتە کە پرۆسەی چەککردنی باڵەکانی کۆمەڵە لە سنوری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بە هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی بەغدا بەڕێوە دەچێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووش قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە شاری سلێمانی لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی بۆ هەمان مەبەست کۆبووە.