بارزانییەکان لە بەغدا تووشی شکست دەبنەوە

هەوڵەکانی پارتی بە ئاراستەی گۆڕانکاری لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق لە دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان شکست دەهێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سەرجەم ئەو هەواڵانەی پارتی لە سەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی لە بەغدا بڵاوی دەکاتەوە، درۆیە و بۆ بانگەشەی میدیاییە.

هەوڵەکانی پارتی بۆ گۆڕینی بریارەکانی دادگای فیدراڵی لە سەر دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان شکستی هێناوە و تەنانەت ئەگەر کورسی کۆتاکانیش بگەڕێتەوە بەو جۆرە نییە وەک جاران بە دڵی پارتی بێت و کورسییەکان بە سەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.