بارزانییەکان بەردەوام دژایەتی ئیسلام دەکەن

ئەوەی کە لە غەززە و فەڵەستیندا دەگوزەرێت دڵی هەر موسڵمان و هەر مرۆڤێکی بەویژدان دەهەژێنێت، کەچی لە هەرێمی کوردستان بنەماڵەی دەسەڵاتداری بارزانی کەوتوونەتە دژایەتی ئیسلام و مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەی کە ئەمریکییەکان لەوان توڕە نەبن.

جیهانی ئیسلام بە تەواوی لە دژی تاوانەکانی ئیسرائیل خرۆشاوە، ئەوەی پێی دەوترێت مرۆڤ، ئەوەی موسڵمانە، ویژدانی پێی دەڵێت کە دژی ئەم زوڵم و زۆرەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە گەلی موسڵمانی فەڵەستین و بە تایبەت غەززە، تەنانەت ئەگەر بەهەڵوێستێکی زۆر بچووکیش بێت، ناڕەزایەتی دەرببڕێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان، بنەماڵەی بارزانی بە ئاشکرا دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن.

پارتی و بارزانییەکان لە بەرەی ئەمریکادان، لە ڕاستیدا ئەمریکاش گەورەترین دوژمنی کوردە و ڕۆژێک دێت وەک حوسنی موبارەک و وەک ئەفغانستان و ئەم و ئەو، بارزانییەکانیش لەوەی پێی دەوترێت نەخشەی هاوپەیمانی خۆیان دەسڕنەوە. ئەوان بە ئاشکرا دژی ئیسلام و موسڵمانان خۆیان نیشان داوە.

میدیاکانی پارتی و بارزانی تەنیا بە شاخ و باڵی ئیسرائیل و ئەمریکادا هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە و هەڕەشەکانی ئەوان لە دژی فەڵەستین و موسڵمانان بە گەورە دەکەن، سەرکردەکانی پارتی لە ترسی ئەمریکییەکان فزەیان لێوە نەهاتووە و ناوێرن لە دژی ئەو هەموو تاوانەی ئیسرائیل تەنانەت بە یەک وشەش باس بکەن، تیرۆریستانی وەک سەرۆ قادریان بەر داوەتە گیانی موسڵمانانی هەرێم و ئەوانەی پشتیوانی لە فەڵەستین دەکەن.

بارزانییەکان و بەرپرسانی پارتی فەرمانیان بە مامۆستایانی ئائینی کردووە لە نوێنی هەینی و وتارەکانیان باسی فەڵەستین نەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە موسڵمانان لە هەر وڵاتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر غەززەیان کردووە،

بارزانییەکان لە ڕاستیدا دژی ئائین و پیرۆزییەکانی خەڵکی موسڵمانی هەرێمن و بەردەوام هەوڵ دەدەن خزمەتی ئائینی مەسیح و جولەکە بکەن. ئەمەش لە بیرەوەرییەکانی خەڵکدا دەمێنێتەوە.