بارزانییەکان ئەم پەیامە وەربگرن

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی توندی ئاراستەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتەوە مودیرعام تا بگاتە ئەوەی جارێکی تر ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکی تونددا ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەیە.

ڕاشیگەیاند کە پێشتر پارتی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی داوە و ئێستاش هەمان هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکان دەترسن بەڵام ئەمجارە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا دەکرێت و ناتوانن خۆیان لە ئەنجامەکەی بدزنەوە.

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە سەردەمی 1+50 و 11 بە سفر بۆ پارتی کۆتایی هات و مەسرور بارزانی بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی ناتوانێت ببێتە مودیرعامێکیش.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەمجارە پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکێتی ناداتەوە.