بارزانییەکان، کەناڵە ئاسمانییەکان و هەژاریی خەڵک!
هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە داهاتە نەوتی و ناوخۆییەکان. سێ پارێزگایە و هەڵەبجە هێشتا نیمچە پارێزگایەکیش نییە، بەڵام لەم هەرێمە گچکەدا هیچ خزمەتگوزارییەک لە لایەن حکومەتەوە نییە و حکومەت تەنیا ئیشی بووەتە تاڵانکردنی داهاتەکان و چەوساندنەوەی خەڵک. مەبەست لە حکومەت پارتی و یەکێتییە کە لە سنوری دەسەڵاتی خۆیان ئەوەی بیانەوێت دەیکەن.
لە نێو بنەماڵەی بارزانیدا بوونی دەزگای میدیایی بووەتە باو و هەر کەس لەوان دەزگایەکی گەورەی دامەزراندووە و کەس نازانێت کاروباری ئەم هەموو دەزگا میدیاییە چییە و ئایا هەرێمێکی بچووکی وەک کوردستان پێویستی بەم هەموو دەزگا میدیاییە هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی کەناڵی ڕووداوی هەیە، مەسرور بارزانی کوردستان 24، ئارین مەسرور بارزانی ئاڤا و ماڵی بارزانیش کوردستان تیڤی. ئەم دەزگا و کەناڵانە بودجەی مانگانەیان ملیۆنان دۆلار دەبێت، ئەویش لە کاتێکدا کە هیچ سوودێکیان بۆ خەڵک و کوردستان نییە و تەنیا ڕق و دوژمنایەتی لە نێو خەڵک و لایەنە سیاسییەکاندا بڵاو دەکەنەوە.
ئەمەیە حوکمی بنەماڵە و ڕاستییەکان شاهیدی ئەوە دەدەن ئەم سیستمە بنەماڵەییە چی بە سەر هەرێمی کوردستان هێناوە.