بابەکر زێباری: وەزارەتی پێشمەرگە هیچ کێشەیەکی نییە!!!!
بابەکر زێباری ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانان بەردەوامن لە پشتگیری و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە باسکردنی کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەنقەست لە لایەن هەندێکەوە دەکرێت و هیچ کێشەیەک لەم وەزارەتەدا نییە و هاوپەیمانان بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان و پرۆسەی چاکسازیش وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە کێشەکانی پارتی و یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتووەتە لوتکە و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی هەر دوو حیزب لە وەزارەتەکەدا پچڕاوە و هیچ یاسا و ڕێسایەک کاری پێناکرێت و هیچ ڕێز و حورمەتێکیش نەماوە.