ئەی قوتابخانەی منداڵی هەژار؟

لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان بە دەست دەیان قەیران و کێشەی چارەسەرنەکراوەوە دەناڵێنێت، سەرۆکی حکومەتە شکستخواردووەکە لە پاش کۆتایی هاتنی کاروباری چایخانەکەی لە داڤۆسی سویسرا، سەردانی بەریتانیای کرد.

مەسرور بارزانی لەو سەردانەدا ئارینی کوڕی لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا و لە فێرگەی سەربازیدا بەسەرکردەوە.

ئەم کارەی سەرۆکی حکومەتە خۆماڵییەکە کاردانەوەی زۆری بە دواوە بووە و خەڵک پرسیاری ئەوەیان کردووە کە بارزانی بۆ سەردانی ئەو هەموو قوتابخانەیە ناکات کە چەندین مانگە بە هۆی پێنەدانی مووچەی مامۆستایانەوە دەرگاکەیان نەکراوەتەوە.