ئەیوب بارزانی: پارتی لە هەولێر خزمەتی بەعسی و بکوژانی کورد دەکات

ئامۆزاکەی مەسعود بارزانی جارێکی دیکە نهێنییەکی لە سەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان و تێکەڵبوونی لە گەڵ دوژمنان و نەیارانی کورد ئاشکرا کردووە.

ئەیوب بارزانی کە لەم ماوەیەدا داوای شۆڕشی لە دژی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کردبوو، ئەمجارەش ڕایگەیاندووە کە هەموو ئەوانەی کە کورد و بارزانییەکانیان جینۆساید کردووە ئێستا لە هەولێرن و خزمەتیان دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەنانەت عێزەت دەوری کەسی دووەمی ڕژێمی بەعس لە هەولێر مرد.

بە وتەی ئەیوب بارزانی، هەموو بەعسییەکان لە هەولێر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە ڕێزیان لێدەگیرێت و پارە و مووچە و شوقەیان پێدراوە.