ئەیوب بارزانی باس لە پەیوەندییەکانی پارتی و مۆساد دەکات

کەسایەتییەکی نەیاری بنەماڵەی بارزانی باس لە پەیوەندییەکانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکات.

ئەیوب بارزانی لە دیمانەیەکدا وەڵامی زۆر پرسیاری سەبارەت بە پەیوەندییەکانی مۆساد و بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیمۆکراتی کوردستانی داوەتەوە.

ئایا ئێوە لە بنەماڵەی بارزانین؟

بەڵێ، مەلا مستەفا بارزانی مامی منە.

کەی ئیسرائیل پەیوەندی بە بزوتنەوەی کوردییەوە کرد، یان بە واتایەکی دیکەی کەی بزوتنەوەی کوردی بووە هاوڕێی ئیسرائیل؟

لە ناوەڕاستی نەوەدەکان یان کەمێک پێش ئەوە، چاوپێکەوتنەکان لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە دەستیپێکرد و پەیوەندی نێوان سەرکردەکانی پارتی و ساواکی ئێران پەرەی سەند و بەرە بەرە گەیشتە ئیسرائیل، بە ڕادەیەک کە چەندین چاوپێکەوتن لە نێوان هەر دوو لا کرا و ئامانجەکەشی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و ئەمنی و هەواڵگری بووە.

موشی دەیان لە گەڵ کێ کۆبووە؟

لە گەڵ مەلا مستەفا.

لە گەڵ مەلا مستەفا؟

بەڵێ، وێنەکانی لە بەردەستە کە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا گیراوە، مەبەست لە دەرەوەی عێراق، ئیسرائیلە.

پارتی بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بوونی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل دەبینی.

ئایا ئەوان بەرژەوەندییەکانیان لە گەڵ بوونی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل دەزانی؟

پێدەچێت وا بێت. ئەگەر واش نەبێت هەڵسووکەوتی ئەوان لە پاش کەوتنی بەعس جیاوازتر لە عێراق بووە.

ئایا مەسعود بارزانی سەردانی ئیسرائیلی کردووە؟

مەبەستی ئێوە ئەم سەردەمەی ئێستایە.

نە، بە گشتی ئایا سەردانی کردووە؟

بەڵێ، بە دڵنیاییەوە. لە دادگای ئەمریکا دۆسیەیەک لە دژی بارزانی و کوڕەکانی کراوەتەوە.

بە چ تۆمەتێک؟

گەندەڵی، کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و ……