ئەژی ئەمین کەوتەوە هەڕەشەکردن
ئەژی ئەمین کە بە هۆی خزمەتکاری بارزانییەکانەوە بووەتە یاریدەدەری ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە نابێت لە ژێر ناوی جیاکردنەوەی بودجە یان پشکی پارێزگادا چیتر بەرژەوەندی نەتەوەکەمان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و سەرکردایەتی کورد ژیرانەتر و باشتر مامەڵە لە گەڵ ئەم بابەتە بکات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی لەم شێوەیە لە مێژوودا وەک خیانەتێک دەنووسرێتەوە و ئەم پیلانە پێچەوانەیە لە گەڵ بنەماکانی دامەزراندنی یەکێتی لە مافی چارەی خۆنووسین و هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە سەروەری نەتەوەکەمان دەخاتەژێر مەترسییەوە.
ئەژی ئەمین هەروەها ئیدانەی پەلکێشکردنی دامودەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بێگانەی کردووە بۆ ناو خاکی هەرێم و ڕایگەیاندووە کە هەر ئەو هێزانە بوون لە 16 ی ئۆکتۆبەر و کاتی دیکەشکدا چەندین پێشمەرگەیان لە ژێر دەبابەکاندا شەهید کرد.
ئەگەر ئەژی باسی خیانەت دەکات با بەم شێوازە ئیدانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە، ئیدانەی پەلکێشکردنی میت و جەندرمەی تورکیش بۆ هەولێر و دهۆک لە لایەن پارتییەوە بکات.
ناوبراو باسی خیانەتی کردووە، ئەی ئەم هەموو خزمەتەی خۆی بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران و ئەمریکا و ئەم و ئەو خیانەت نییە؟ ئەو هەر ئێستاش لە دژی یەکێتی خزمەتی پارتی و دەزگا هەواڵگرییەکەی دەکات، ئەژی لە هەولێرەوە دەیان پیلانی بە هاوکاری پارتی لە دژی سلێمانی و خەڵکەکەی داڕشتووە، ئەمە خیانەت نییە؟ با ئەژی پێناسەی ڕوونی خیانەت فێر ببێت و ئەو کات پەیام بڵاو بکاتەوە و باسی خیانەت بکات.