ئەژی ئەمین کوژراوە؟

لە پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر چەند بنکەیەکی سیخوڕی مۆساد لە هەولێر، دەنگعی کوژرانی ئەژی ئەمین بڵاو بووەتەوە.

میدیای ئێرانی بڵاویانکردووەتەوە کە ئەگەری کوژرانی ئەژی ئەمین لە ئارادایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هیچ ڤیدیۆیەک لە ئەژی ئەمین لە پاش هێرشەکەی هەولێر بڵاو نەبووەتەوە و تەنیا پەیامێک بە ناوی ئەوەوە بڵاو بووەتەوە.

ئەگەری ئەوەش هەیە کە ئەژی ئەمین بریندار بووبێت و ڕەوشی تەندرووستیی جێگیر نەبێت.