ئەژی ئەمین: من جاشی ئێرانم

بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری یەکێتی کە ئێستا کۆیلەی دیوەخانی بارزانییەکانە، لە ڤیدیۆیەکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە ئەو جاشی ئێرانە و تەنانەت ئەگەر ئەو وڵاتەش قبووڵی نەبێت هەتا هەتایە وەک بەسیجێک دەمێنێتەوە.

ئەژی ئەمین لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە دانپێدادانی هاوکارییەکانیەتی لە گەڵ دەزگای هەواڵگری ئێران، ڕایگەیاندووە کە نەک تەنیا خزمەتی ئێرانی کردووە، بەڵکوو هەتا ڕۆژی قیامەت وەک بەسیجێکی حکومەتی ئێران دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هیچ نەماوە بۆ حکومەتی ئێرانی نەکردبێت و پاراستنی ئەم کیانە ئیسلامییە ئێرانییە بە پاراستنی خودی ئیسلام دەزانێت.