ئەژی ئەمین لە کونەکەی پارتی هاتە دەرەوە و هەڕەشە دەکات

سەرۆکی پێشووی دەزگای زانیاری کە لە هەولێر لای پارتی و بارزانییەکان پەنای گرتووە، لە سەر ڕووداوەکانی کەرکوک دیسانەوە زمانی هەڕەشەی بەکار هێنایەوە.

ئەژی ئەمین ڕووداوەکانی کەرکوکی بە مایەی نیگەرانی قوڵ ناو بردووە و بە توندی ئیدانەی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتی لە کەرکوک ڕووداوەکانی بە سیناریۆی هاوبەشی پارتی و چەند لایەنێک بۆ تێکدانی دۆخی شارەکە ناو بردووە.

ئەژی ئەمین کە تەنیا لە بۆنەکاندا لە بەرژەوەندی پارتی و بارزانییەکان موڵەتی دەرکردنی پەیامی پێدەدرێت، ئەمجارە ڕایگەیاندووە کە سووکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان، سووکایەتیکردنە بە هەموو گەلی کورد و ئارامی لە سەر ناگیرێت.

دەشڵێت کە شۆڤینییەکانی کەرکوک باجی ئەو کارەیان دەدەن.