ئەو کاتەی مۆساد هەوڵی تیرۆرکردنی جەلال تاڵەبانی داوە

دەزگای هەواڵگری ڕژێمی تیرۆریستیی ئیسرائیل بەردەوام دژی کورد بووە. لە دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە تا هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

دەزگای هەواڵگری مۆساد لە کارنامەی دژە کوردیدا هەوڵی تیرۆرکردنی جەلال تاڵەبانیشی داوە.

جەلال تاڵەبانی سکرتێری پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کتێبی دیداری تەمەن باسی ئەو هەوڵەی مۆساد بۆ تیرۆرکردنی کردووە.

تاڵەبانی لەو کتێبەدا ڕایگەیاندووە کە هەندێک کاری بۆ فەڵەستینییەکان کردووە، یەکێک لەوانەش پڕکردنەوەی ئەو پاسپۆرتە ئێرانییانەی کە هەیانبووە، لە بەر ئەوەی کە ئەوان فارسییان نەدەزانی، هەروەها لە چالاکییەکانی دەرەوەیان بەشداریم دەکرد.

ڕاشیگەیاندووە کە کاتێک لە ڤیەننا ویستم بگەڕێمەوە، دکتۆر وریا ڕواندزی و نەوشیروان مستەفا داوایانکرد ئەو شەوە نەگەڕێمەوە. ئەو شەوەی کە بڕیار بوو بگەڕێمەوە، دەزگای هەواڵگری مۆساد پەلاماری ئەو ماڵەیدا کە لەوێ بووم و سەرجەم ئەو کەسانەی لەوێ بوون کوژران و هەموو شتێکی تێدا تاڵان کرا.

جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەو شەوە دەگەڕامەوە، تیرۆر دەکرام.