ئەو هەرێمەو بەو مەمرەومەژیەی قەد بەڕێوەناچێ

هاوکار گۆمەشینی ڕۆژنامەوان ڕەخنەی توند لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و دۆخی خەڵکەکەی کە ئەنجامی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمە دەگرێت و دەڵێ " ئەو هەرێمەو بەو مەمرەو مەژیەی قەد بەڕێوەناچێ."

لە نووسینێکی هاوکار گۆمەشینی لە فەیسبووک هاتووە: ڕۆژنیە ئاگر لە باڵەخانەیەک و پاڵاوگەیەک و شوێن نەکەوێتەوە کەس هۆکاری نازانێ، حەفتە لۆ حەفتە تانکەری دزەکان ڕێگایان لێدەگیرێ، مووچە دێ و نایە، ئاوی چەند گەڕەکێک نیە، کارەبا بۆتە تڕافیک، ڕێک ژیان لەو هەرێمە بۆتە دۆزەخ .!